رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا

ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/10 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ به‌ڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو ئەنجام دا.

تيايدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە شەوی ڕابردوو لەلایەن گرووپە لەیاسادەرچووەکانى عێراقەوە کرایە سەر شاری هەولێر و تیایدا کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ ئامانج گيرا و زيانى به‌ركه‌وت.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیاريەتيی خۆی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات و هەنگاوی جددی بنێت بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپانە و دەستگیرکردن و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تێکدەرانە كه‌ مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر سەروەری و سەقامگیریی عێراق بەگشتی.

لای خۆیەوە، سەرۆک شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سوپاسی پەیوەندی و هەڵوێستی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و جەختی لە بەردەوامیی پشتگیریی دەوڵەتی ئیمارات بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە.