رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٣/١٠ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری هێمن قادر، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکان، سەردانی بەرێوبەرایەتی گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکانی كرد
لەلایەن سروە رسول بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکان پێشوازی لێكرا.

پارێزگاری هەولێر، لەسەردانەكەیدا، دوایی دڵنیایی لە بەرنامە و پلانی بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانێکی نەخوازراو، لە بارودۆخی ئێستادا کە لە ناوچەکە هەیە هەموو هاوكاری پاڵپشتی خۆی بۆ دووپاتكردنەوە و دەستخۆشی لە بەرێوەبەر و بەرپرسی بەش و فەرمانبەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کرد.