رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی شێخ حوسێن شێخ مستەفا دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 3/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بەشداری لە پرسەی کۆچکردوو شێخ حوسێن شێخ مستەفا، برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفای جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی خۆی پێ گەیاند.

لای خۆیه‌وه‌، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سوپاسی بەشداری و هاوخەميی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.