رۆژنامەی ھەولێر

ڕۆژی چوارشەممە بەبۆنەی (ڕێککەوتنی 11ی ئادار) لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

ڕۆژی چوارشەممە (11ی ئاداری 2026)، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت، بەبۆنەی ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ئاشتی (ڕێککەوتننامەی 11ی ئادار)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لەو پشووەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن و دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.
هاوکات، ڕۆژی پێنجشەممە (12ی ئاداری 2026)یش کراوەتە پشوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری