رۆژنامەی ھەولێر

خەبات عەباس بەشداری سێ کۆنسێرتی جیهانی دەکات

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

خەبات عەباس، خانمە میوزیکژەنی کورد، بە ئامێری چەلۆ، لەگەڵ چەند میوزیکژەنێکی بەتوانای جیهانی بەشداری چەند کۆنسێرتێک لە وڵاتەکانی بەریتانیا لە 7 ئادار و دانیماڕک لە 13 ئادار و ئەڵمانیا لە 19 ئادار دا دەکات.

خەبات عەباس، خانمە میوزیکژەن، خەڵکی شاری سلێمانییە و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە، ژەنیاری ئامێری چەلۆیە، لە چەندین فێستیڤاڵ و کۆنسێرتەکانی دەرەوەی وڵات بەشداری کردووە و خەڵاتی تایبەتی وەرگرتووە.
خەبات عەباس، خانمە میوزیکژەن، دەربارەی ئەنجامدانی کۆنسێرتەکانی گوتی: من سۆڵۆیەکم هەیە، کە یەکێکە لەو ئالەتانەی کە تایبەت بەخۆمە و بڕیارە لەو چەند کۆنسێرتە پێشکەشی بکەم، هەروەها من دەمەوێت بە ئازادی لەنێوان ڕێگای هونەری دیاریکراو و ئەگەری نوێدا بجووڵێم، کارەکانم لەو کۆنسێرتەدا لە کۆمەڵێک ڕێباز و شێوازی وەک دەنگی شۆر پێکدکێت، کە گێڕانەوەی چیرۆکە وەکوو. ڕێگایەکی سەربەخۆ وەرگیراون، بۆیە بەدوای دەنگە نەبیستراوەکان و شوێنە نەدۆزراوەکاندا دەگەڕێم.”
خەبات عەباس گوتیشی: من زۆرجار بە چەلۆی گۆڕاو و کاری ئامێرەسازییەکان ناسراوم، کە تێیدا تەکنیکە فراوانکراوەکان بەکار دەهێنم، هەر بۆیە لەم ڕێگەیەوە سلام دەستم بە درووستکردنی پارچەیەک میوزیک کردووە کە وەڵام دەدەنەوە بەو شتانەی کە لە کاتی خۆیدا هەبوون یان بیرەوەرییەکانی منداڵی منن.”
ئەو خانمە میویکژەنە باس لە گرنگی کارە هونەرییەکانی خۆی دەکات و دەڵێت: لە کارە هونەرییەکانیم دا، پرسیار دەکەم لەسەر ئەم شتانەی کە لە سنوورەکانی دەرەوەن و ئەگەری ئەو دەنگانە دەخەمەڕوو کە ناتوانرێن کۆنترۆڵ بکرێن بە پێچەوانەی بەها و ڕێسای مۆسیقای کۆن.”