سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (کازم حەمەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی دڕۆنی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، برینداربوو.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارودۆخی تەندروستی کاک کازمی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروست باشی بۆ خواست.

