سەرنووسەر
لە 1991 دا، گەردەلوولی ئازادیی خەڵكی كوردستان، سەرسەختترین دارودەستی دكتاتۆری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕاماڵی، ڕژێمێك كاری بۆ ئەوە دەكرد، ڕۆحی ئینتیماو دۆزینەوەی داهێنانی میللەتێك بە تەواوی بكوژێت، بەڵام كوردستانییان چیتر بەرگەی خنكاندنی ئازادییەكانییان نەگرت، بۆیە جامی زۆڵم و ستەمكاریی لێی ڕژا و ڕقی توندی گەل بووە زەمینلەرزەیەك و، وەك گڕكان تەقییەوەو پارچەكانی كێشا بە سەروسیمای ڕژێمی فاشیزم و ستەمكاری بەعس و لە تەواوی كوردستانێی وەدەرنا.

