سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر (سەعید خەلیل خۆشەڤی) دەکات و وێڕای دەربڕینی قووڵترین هاوخەمی، ئاماژە بە مێژووی پڕ لە بەرخودانی خۆی و باوکی وەک سیمبوڵێکی خەباتی نیشتمانی لە دەڤەری بارزان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین (سەعید خەلیل خۆشەڤی)ـمان پێ گەییشت كە كوڕی قەهرەمانی ناودار و سیمبوڵی خەبات و بەرخودانی دەڤەری بارزان، خەلیل خۆشەڤی بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شۆڕشگێڕ و شەهیدپەروەر و شوێنكەوتووی ڕێباز و عەقیدەی بارزان، خۆشەڤی سێلکی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خواڵێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
5ی ئاداری 2026

