به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری منی له ئاگادارییه‌كدا داوا له هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ته‌نه شێكشكاوه‌كانی مووشه‌ك و درۆنه‌كان نزیك نه‌بنه‌وه، چونكه مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانیان.
كاروباری گشتیی مین له ئاگادارییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئاگاداری هاونیشتیمانیانمان دەکەینەوە کە بە هۆی
تەشەنەسەندنی جەنگی ئێران و ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل و دروستبونی گرژی سەربازیی لە نێواندا و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی کوردستان و بەزاندنی ئاسمان و ئاراستەکردنی مووشه‌ك و درۆن بەبەردەوامی تەنی موشەک یان درۆن دەکەونە خوارەوە و رەنگە بەتەواوی نەتەقنەوە و تەقەمەنی بەرزیان تێدابێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر دروست بكات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: بۆیە داواتان لێدەکەین بەهیچ شێوەیەک لە تەنی نامۆ نزیک نەبنەوە و بەهیچ شێوەیەک دەستکاری نەکەن.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه: لەکاتی بینینی هەرتەنێکی نامۆ و تەقەمەنی لە هەرکاتێکدا هاووڵاتییان بە ئەرکی نیشتیمانی بزانن و شوێنەکە دەست نیشان بکەن و لایەنی پەیوەندیدار یان دەزگای مین ئاگادار بکەنەوە.
بۆ پەیوەندیکردن بە دەزگای مین پەیوەندی بە هێلی گەرم ژمارە 182 بکەن.

