ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وش و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی رووی له ئێران و ناوچه‌كه كردووه.
ماڵپه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.

