رۆژنامەی ھەولێر

سبەی پێنجشەممە 5ی ئازار لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە، 5ی ئازاری 2026، بە بۆنەی ڕۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت.
هاوكات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەی ئیشكگری دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری