هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەفین دزەیی: دەمانەوێت هەرێمی کوردستان پێگەی ئابووری بێت بۆ بەشەکانی دیکەی عێڕاق

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت گەیشتە قەتەر و لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.

سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگە‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فراوانتر بكات، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ولاتانی عه‌ره‌بی و كه‌نداو. 

سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاند، سبه‌ی به‌ فه‌رمی دانیشتنه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای قه‌ته‌ر ده‌ست پێده‌كات.

دزه‌یی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، قه‌ته‌ر یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ری ئابووری به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، نه‌ك ته‌نیا له‌ كه‌نداو، به‌ڵكو توانیوویه‌تی له‌ توركیاش جێ په‌نجه‌ی دیار بێت، هه‌رێمی كوردستان خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ هه‌بێت.

دزه‌یی گوتی: ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ دروستبووه‌، هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌ ناوه‌ندێكی ئابووری بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق.