بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان داخستنى کۆگایەکی دەرمان و دەرمانخانەیەکى لە قەزای سێمێل راگەیاند.
بەپێی راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی تیمی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیەکە بە پاڵپشتی ئاسایشی پارێزگای دھۆک و سێمێل بە ھاوکاری پۆلیسی شارەوانی قەزای سێمێل، کۆگایەکی دەرمان و دەرمانخانەیەک بە ھۆکاری سەرپێچی کردن لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی و بێ سەرچاوە داخران.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیمە ھەمیشەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە بەردەوامی چاودێرن بەسەر بازاڕی دەرمان و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.