شیڤان شێرزاد – هەولێر
بڕیارە لە ٢٨ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا یەکەمین خوولی فێستیڤاڵی بێرمینگهام بۆ فیلمی کوردی بە بەشداری ٣٠ فیلمی سینەمایی لە چوار پارچەی کوردستان و دەرهێنەرانی کورد لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوە بچێت و ماوەی چوار فێستیڤاڵەکە بەردەوام بێت.
فێستیڤاڵە هونەرییەکە چەند بەشێکی تایبەت لەخۆوە دەگرێت لەوانەش نیشاندانی فیلمی درێژ و کورتە فیلم و بەڵگە فیلمی تایبەت، کە لە لایەن چەند پسپۆرێکی شارەزا و پێکهێنانی چەند لێژنەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی سیناریۆ، و ناوەڕۆک و وێنەگرتن و باشترین ئەکتەر و دەرهێنەر خەڵاتەکانی ئەو فێستیڤاڵە دابەش دەکرێن و پەیامی دامەزرێنەر و ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە پشتیوانی گەلی کوردە لە پارچەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باکوور و باشوور، هەروەها نیشاندانی توانا و پێشکەوتنی سینەمای کوردی و ڕۆڵی دەرهێنەرانی کوردە لە بەرهەم هێنانی فیلمی کوردی.

