ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 3.3.2026 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی له نزیکه‌وه ئاگاداربوون لە دۆخی بازار‌و کێشە و داواکارییەکانی خەڵک، سەردانی قه‌یسه‌ری و بازاڕی هه‌ولێری کرد.
لەم سەردانەدا، كه قائیمقامی قەزای ناوەندو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێرو به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر یاوه‌ری بوون، لەگەڵ دوکانداران و چین و توێژە جیاوازەکان گفتوگۆی ئەنجامدا.
پارێزگاری هه‌ولێر، لە کاتی گفتوگۆکاندا گوێ لە کێشەکانی تایبەت بە نرخەکانی بازار‌و خزمەتگوزارییەکان و ڕێکخستنی بازاڕ گرت و دڵنیایی به خه‌ڵكدا، كه‌وا حکومەت چارەسەری گونجاو بۆ هه‌موو گرفتەکان ده‌دۆزێتەوە. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان پارێزگا و هاووڵاتیان کرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و جێگیری نرخ لە بازاردا.

