ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه نا حكوومییه‌كان له‌باره‌ی مه‌ترسی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت،ئه‌و هێرشه درۆنییانه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسا و سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه..
وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێكه بە چەندین درۆن هێڕشکراوەتە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمەکەمان کە بوونەتە هۆکاری ترس و نائارامی بۆ هاووڵاتییانی بێ تاوان و زیان گەیاندن بە ئارامی گشتی.
ئەم کردارە توندوتیژانە پێشێلکردنی ڕوونی سەروەری و یاسای نێودەوڵەتین هەروەها هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی ناوچەیی.
ئێمە وەکو فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکوومی لە هەرێمی کوردستان داواتان لێدەکەین ئیدانەی ئەم هێرشانە بکەن و پاڵپشتی هەرێمی کوردستان بن بە بەیاننامە و نواندنی هەڵوێستی فەرمیتان لەسەر ئەم هێرشانە.
بێگومان رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕۆڵیان هەیە لە ڕێکخستنی پەیوەندیەکانی نێوان ووڵاتان و چارەسەرکردنی کێشە گشتییە جیهانییەکان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و پاراستنی مافی مرۆڤ، هیوادارین ڕۆڵی بەرچاوتان هەبێت.

