رۆژنامەی ھەولێر

گواستنەوەی یادگە لە مێشکێکەوە بۆ مێشکێکی تر سەری گرت

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

تیمێکی زانستی لە ئەمریکا تاقیکردنەوەیەکی کردووە دەڵێی هی ناو فیلمە خەیاڵییەکانە؛ ئەوان توانییان “زانیاری و فێربوون” لە مێشکی مشکێکەوە ڕاستەوخۆ بگوازنەوە بۆ ناو مێشکی مشکێکی تر.

سەرەتا مشکێکیان فێری کارێکی دیاریکراو کرد، پاشان ئاماژە کارەباییەکانی مێشکی ئەو مشکەیان گواستەوە بۆ مشکێکی تر کە هیچی نەدەزانی. ئەنجامەکە سەرسوڕهێنەر بوو؛ مشکی دووەم دەستبەجێ فێری کارەکە بوو بێ ئەوەی پێشتر مەشقی پێ کرابێت!
ئەمە وەک ئەوە وایە بتەوێت فێری زمانێکی نوێ بیت و تەنها بە “کێبڵێک” یان شەپۆلێک زانیارییەکە بخەیتە ناو مێشکتەوە. هەرچەندە ئەمە ئێستا تەنها لەسەر مشک کراوە، بەڵام زاناکان هیوادارن لە داهاتوودا ئەم ڕێگەیە بۆ چارەسەری ئەو کەسانە بەکار بهێنن کە تووشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر) بوونە، یان بۆ پەرەپێدانی زیرەکیی مرۆڤ.
ئەم دەستکەوتە دەرگایەکی نوێی بۆ تێگەیشتن لە memory)) یادگە کردووەتەوە. هەرچەندە گەیشتن بە ئاستی فیلمی (The Matrix) و دابەزاندنی زمانەکان بۆ مێشک هێشتا وەک خەیاڵ دەبینرێت، بەڵام ئەم تاقیکردنەوەیە دەریخست کە “کۆدکردنی یادگە” نەکردەنی و نەلواو (مەحاڵ) نییە و دەکرێت لە داهاتوودا بۆ چارەسەری نەخۆشیی خەرەفیان (زەهایمەر) بەکار بێت.