رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان سەردانی نووسەر و شاعیری دێرین موحسن قۆچان دەکات

دوێنێ، لە شاری دهۆک، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش، سەردانی نووسەر و شاعیری ناودار (موحسن قۆچان)ی کرد.

سەردانەکە بە مەبەستی هەواڵپرسین بوو لە دۆخی تەندروستی و بەسەرکردنەوە و ڕێزگرتن لە ژیان و بەرهەمەکانی.
موحسن قۆچان، یەکێکە لە نووسەر و شاعیرە دیارەکانی کوردستان، لە سەرەتای حەفتاکاندا دەستی بە نووسینی شیعر کردووە و خاوەنی دیوانە شیعرە، ناوبراو ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە، شوێنپەنجەی لە پاراستن و پەرەپێدانی ئەدەبیدا دیارە،