چواس خالید – هەولێر
به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له ڕۆنانی ڕێگای دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه ده‌كرێت، كه گوژمه‌كه‌ی زیادتر له پێنج سه‌د ملیار دیناری عێراقییه و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش ده‌ڵێ،”دیزاینی دووسایدی كۆیه – دووكان ته‌واو بووه و له قۆناغی ئاماده‌كاریدایه”.
دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و گه‌وره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كاركردن له ڕۆنانی جدییه و ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی شه‌قامێكی دوو سایدی سێ لاین ده‌كرێت، كه تا ئێستا كاری زۆر باشی تێداكراوه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ته‌واو بكرێت.
گه‌وره پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ١٠ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، له ڕێوڕێسمێكی تایبه‌ت دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ردی بناغه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه ی دانا و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، ”خه‌ڵكی كۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی زیادتر بكرێن”.
دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه، ده‌ست به ڕۆنانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه كراوه و ئێستا به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگی سنووری شاری هه‌ولێره و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، به گوژمه‌ی پێنج سه‌د و شه‌ست ملیار و چوار سه‌د وچل و سێ ملیۆن دیناری عێراقی له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵییه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه مه‌وداكه‌ی سی و هه‌شت كیلۆمه‌تره و بریتییه له فراوانكردن و ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕێگه‌كه، كه پێشتر به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كاره‌كانی وه‌ستابوو.
پێشتر له نه‌خشه‌ی ڕۆنانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، دوو لاین ده‌ڕۆیشت و دوو لاینیش ده‌هات، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خشه‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان گۆڕانی به‌سه‌رداهات، كه له گرێبه‌ستی نوێ‌دا و له‌به‌ر سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، هه‌ردوو سایدی شه‌قامه‌كه كراوه به سێ لاین و تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رزكراوه‌ته‌وه، له نه‌خشه‌ی نوێ‌دا، هه‌موو سووڕانه‌وه‌كان گۆڕدراون به ئۆڤه‌رپاس و ئه‌نده‌رپاس و ڕێگه‌كه به‌جۆرێك ده‌بێت هیچ خاوبوونه‌وه و ئه‌گه‌ری ڕووداوای هاتوچۆ به‌هۆی سوڕانه‌وه‌وه بۆ شۆفێران نایه‌ته پێش.
قه‌زای كۆیه كه له ٧٩ كیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه و له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، ئێستا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر-كۆیه، ڕێگایه‌كی باریكی یه‌ك سایده و به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل تێیدا جرتوفرتیانه، له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و ڕێگه یه‌كسایده زۆرێك ڕووداوی هاتوچۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرانێكی خستنه سه‌ر جێگا و كه‌سانێكیشی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا كرد، به‌پێی ئاماره‌كانیش ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و ڕێگه‌یه به‌رزه، كه دواجار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕۆنانی دووسایدی ڕێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه‌ی ده‌ركرد، كه به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی ڕووداوه‌كان و مه‌ودای نێوانیش كه‌متر ببێته‌وه.
جیا له‌و پڕۆژه‌یه‌ش دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان ئاشكرای كردووه، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی ڕێگه‌ی دووسایدی كۆیه – دووكان ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ئێستا دیزاینی پڕۆژه‌كه ته‌واو بووه و له قۆناغی ئاماده‌كاریدایه تا ڕاده‌ستی به‌ڵێنده‌ران بكرێت.

