چواس خالید – هەولێر
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوژمه‌ی زیادتر له سه د و چوارده ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاریی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانكراوه، كه ئێستا ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت و بڕیاره ئه‌مساڵ هاوین ته‌واو بكرێت.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ئێستا ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت و به‌پێی بڵاوكراوه‌كان، تا ئێستا ٣٠%ی كاره‌كانی ته‌واو كراوه و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆی كاره‌كانی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیان.
گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنیات ده‌نرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری دروست ده‌كرێت، كه له مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌ت و له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا، واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ته‌واوكردنی كرد، دواتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه دامه‌زرا.
گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، به گوژمه‌ی سه‌د و چوارده ملیار دینار و نه‌وه‌ت و نۆ ملیۆن و پێنج سه‌د و هه‌شتا دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوجه‌كه‌ی بۆ ته‌رخانكردووه.
پڕۆژه‌كه كه چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری له گرفتی كه‌مئاوی ده‌رباز ده‌كات، ماوه‌ی ته‌واوبوونی حه‌وت سه‌د و بیست ڕۆژه و له ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ه‌وه ده‌ست به ڕۆنانی كراوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هاوین، به ته‌واوی ته‌واو بكرێت.
گه‌وره‌پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، توانای به‌رهه‌مهێنانی سێ هه‌زار و چوار سه‌د مه‌تر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا هه‌یه، كه ئاوی خاوێن و ته‌ندروست ده‌گه‌یه‌نێته شاری چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، به‌هۆیه‌وه زیادتر له چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار كه‌س لێی سودمه‌ند ده‌بێت و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو هه‌یه بۆ شاری سلێمانی.
پرۆژەکە به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی پێشكه‌وتوو دێته دروستكردن، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆ ده‌گرت، له پڕۆژه‌كه‌دا ئاو له‌سه‌ر زێی بچووك له شاره‌دێی گۆپته‌په وه‌رده‌گرێت و دواتر ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌كانی پڕۆژه‌كه و پاشان به‌سه‌ر هاوبه‌شانی ئاو دابه‌ش ده‌كرێت، بنیاتنانی ژووری په‌مپی ناوه‌ند له دووری پێنج كیلۆمه‌تر له گۆپته‌په، یه‌كه‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی ئاو و ژووری په‌مپی یه‌ك له شاره‌دێیی ئاغجه‌له‌ر، له‌گه‌ڵ حه‌وزی كۆنكرێتی هه‌زار مه‌تر سێجا له شاره‌دێیی ئاغجه‌له‌ر و ژووری په‌مپی دوو له گوندی قشڵاخ و حه‌وزی پێنج هه‌زار مه‌تر سێجا له ته‌كیه و هێڵی ناقلی ئاو به تیره‌ی نۆسه‌د ملیمه‌تر له گوندی گۆپته‌په تا چه‌مچه‌ماڵ به درێژی په‌نجا و حه‌وت كیلۆمه‌تر، هاوكات هێڵی گوێزه‌ره‌وه‌ی كاره‌با ٣٣ كه‌یڤی له ئاغجه‌له‌ر بۆ گۆپته‌په و له ئاغجه‌له‌ر بۆ ته‌كیه به درێژی بیست و هه‌شت كیلۆمه‌تر، له‌گه‌ڵ گۆڕه‌ڕی كاره‌با و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌ی پێشكه‌وتوو له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌نه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جدییه له ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه به‌رله واده‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ورووبه‌ری، كه ساڵانێكه گرفتی كه‌مئاوییان هه‌یه، چیدی ئه‌و تاڵاوه نه‌چێژن و به‌هۆی ئه‌م پڕۆژه‌وه ئه‌و سنووره له گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی به‌یه‌كجاری ده‌رباز بكات.

