رۆژنامەی ھەولێر

ئەشکەوتێک لە مەکسیک مرۆڤ دەکوژێت و کریستاڵ دەهێنێتە بەرهەم!

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

لە قووڵایی ٣٠٠ مەتری ژێر زەویدا لە ناوچەی (نایکا)ی مەکسیک، شوێنێکی هەرە سەیر و مەترسیداری سەر زەوی دۆزرایەوە. ئەم ئەشکەوتە پڕە لە کریستاڵی سپی و زەبەلاح کە درێژی هەندێکیان دەگاتە ١٢ مەتر و کێشیان زیاتر لە ٥٠ تۆنە، ئەمەش وای کردووە وەک جیهانێکی خەیاڵی ناو فیلمەکان دەربکەوێت.

بەڵام ئەم جوانییە باجێکی قورسی هەیە؛ پلەی گەرمی ناو ئەشکەوتەکە دەگاتە ٥٨ پلەی سیلیزی و ڕێژەی شێ تێیدا ١٠٠٪ـە. ئەم بارودۆخە هێندە کوشندەیە کە مرۆڤ ناتوانێت بەبێ جلوبەرگی تایبەت و ئامێری ئۆکسجین زیاتر لە ١٠ خولەک تێیدا بمێنێتەوە، چونکە بەهۆی شێدارییەکەوە ئاو لە ناو سیپەلاکدا کۆ دەبێتەوە. زاناکان دەڵێن ئەم کریستاڵە دەگمەنانە نیو ملیۆن ساڵیان پێ چووە تا گەیشتوونەتە ئەم قەبارەیە و، تەنها لەم ژینگە گەرم و پڕ لە کانزایەدا دەتوانن گەشە بکەن.