حەمەسەعید حەسەن
ئه‌ی نیشتمانی گرینۆک!
ئه‌وه منم
به لێوی شه‌قار شه‌قار بووم
ئه‌شکت ده‌سڕم
ئه‌وه منم
(ته‌نیا بۆ کانی و گوڵی تۆ
دێمه سه‌ر چۆک،)(*)
ئه‌وه منم
خه‌نده‌یه‌کت
به گیان ده‌کڕم
*
ئه‌ی وڵاتی برسی و تینوو
ئه‌وه منم
ده‌ڵێم هانێ گلێنه‌ی چاو
بیانخۆ وه‌ک دوو قل زه‌یتوون
ئه‌وه منم
ده‌تبه‌م به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی ڕوون
*
ئه‌ی نیشتمانی بیرشه‌که‌ت!
من یه‌کێکم
له‌و زارۆیه دڵسۆزانه‌ت
که هه‌رچه‌نده
تێریان له شه‌قت خواردووه
به‌ڵام هه‌رگیز
هانایان بۆ نەیارانت
نه‌بردووه
*
ئه‌ی نیشتمانی دۆشداماو
ئه‌ی نیشتمانی که‌ساستر
له نێچیری ژێر چه‌پۆکی
کسۆکی ڕاو
وه‌خته جه‌رگم بۆ غه‌ریبیت
ببێ به ئاو
*
(*) هه‌مزاتۆڤ.
(**) سوودم له دوو سێ ڕسته‌ی شیعرێکی (ریاض الصالح) وه‌رگرتووه.
(***) زارۆ: زارۆک، منداڵ.
(****) کسۆک: سەگ.

