رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزيرى دەرەوەى سووريا پەيوەندييەكى تەلەفۆنييان ئەنجام دا

ئێواره‌ی ئەمڕۆ شەممە 2026/2/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تاوتوێ کران.

هه‌ردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.