لە چوارچێوەی هەوڵەکانی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە کارنامەی کابینەی نۆ بووە، بەڕێز سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لە چوارچێوەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەسەڵاتەکانی فەرماندەیی دەڤەرەکانی واژۆ کرد، کە ئەمە خواستێکی هاوپەیمانان و پێکهاتەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێککەوتنی ستراتیژی بوو بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەم پڕۆسەیەدا هەوڵی زۆریان داوە و کاریان بۆیی کردووە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتیی بەردەوامی ئەوەی کردووە هەرێمی کوردستان خاوەنی یەک هێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو بێت، لەم پێناوەشدا هەوڵ و پاڵپشتیی بەردەوامی هەبووە، ئەم بڕیارەی ئەمڕۆش واژۆ کرا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

