رۆژنامەی ھەولێر

شۆڕشێکی نوێ لە جیهانی وزەدا: پاترییە ڕەقــــەکان داهاتوو دەگۆڕن

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

زاناکان لەم دواییانەدا سەرکەوتنێکی بێوێنەیان لە پەرەپێدانی “پاترییە دۆخ ڕەقەکان” (Solid-state batteries) بەدەست هێنا، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە گەورەترین وەرچەرخان لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و ئامێرە زیرەکەکاندا. ئەم پاترییە نوێیانە، کە لە ماددەی وەک شووشە و سیرامیک پێک دێن، جێگەی شلەمەنییە مەترسیدارەکانی ناو پاترییە باوەکان دەگرنەوە.
ئەم داهێنانە دوو کێشەی سەرەکی چارەسەر دەکات: یەکەم، خێرا و بە چەند خولەکێک بارگاوی دەبێتەوە. دووەم، ئاستی سەلامەتی زۆر بەرز دەکاتەوە، چونکە ئەگەری گڕگرتن و تەقینەوەیان نییە. شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەم تەکنەلۆژیایە نەک تەنها ژینگەی زەوی بپارێزێت، بەو جۆرە پاترییە، بە یەک جار بارگاویکردنەوە، مۆبایل و کۆمپیوتەریش بۆ چەندین ڕۆژ کار دەکات. ئەمە هەنگاوێکی کردەیی و دڵخۆشکەرە بەرەو داهاتوویەکی پاکتر و خێراتر.