مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی (دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ری)مان كرد.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك، سه‌رۆكی حكومه‌ت نووسیویه‌تی: “ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی گەشتەکەماندا بۆ قەتەر، لە دەوحەی پایتەخت، سەردانی دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ر (مؤسسة قطر – Qatar Foundation)مان كرد، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە بۆ کاروباری توێژینەوە و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، ميری قەتەر، بە یاوەری شاندێکی حکومه‌ت، گەیشتە دەوحەی پایتەختی ئەو وڵاتە و و لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێ‌کرا.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، ئامانج لەم سەردانە، گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵ.
ئەم سەردانەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەتەر داوی سەردانەکانی دێت بۆ بەحرەین و ئیمارات. له کۆتاییەکانی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، “مەسرور بارزانی”، بۆ بەشداری لە دیالۆگی مەنامە سەردانی بەحرەینی کرد. لە پەراوێزی دیالۆگی مەنامە، چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین و وڵاتانی دیکەی بەشداری دیالۆگەکە هەبوو.