ڕائیب جادر – هەولێر
لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشەوە کە سێ ھەزار مزگەت ھەن، لە تەواوی مزگەوتەکان بانگدان بەشێوەیەکی ناوەندی و ڕاستەوخۆیە، واتە لە یەکێک مزگەوتەکان بانگدەدرێت و بۆ ھەموو مزگەوتەکان دەگوازرێتەوە.
بانگدانی ناوەندی، پڕۆژەی وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، لە ھەر پێنج نوێژەکان بانگبێژێک بانگدەدات و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەکاتێکدا بۆ تەواوی مزگەوتەکان دەگوازرێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە ڕۆژنامەی “ھەولێر”ـی گوت: پرۆسەی بانگدانی ناوەندی لە ھەرێمی کوردستان لە فراوان بوونە، لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کە سێ ھەزار مزگەت ھەن، لە تەواوی مزگەوتەکان بانگدان بەشێوەیەکی ناوەندی و ڕاستەوخۆیە، واتە لە یەکێک مزگەوتەکان بانگدەدرێت و بۆ ھەموو مزگەوتەکان دەگوازرێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، دەشڵێ: لە سنووری پارێزگای دھۆک و زاخۆ بەشی زۆری تەواوبووە، ھەروەھا لە پاریزگای سلێمانیش تەواوبووە تەنیا کارپێکردنی ماوە و لە ڕۆژانی داھاتوودا لەو مزگەوتانەش بانگدان دەبێتە ناوەندی.

