چواس خالید – هەولێر
پار، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپانی دا و ده مانگ به‌ر له‌واده‌ی ته‌واوبوونی، ڕێگه‌كه‌ی به كوالێتی به‌رز و شێوه‌ی سه‌رده‌میانه كرده‌وه و خستییه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦، له ڕێوه‌ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپانی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، شكور بۆ خوا كه ده‌رفه‌تی پێداین بتوانین ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له كۆمپانیای هێمن گروپ كرد، كه جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌یه و توانیویانه به‌ر له‌واده‌ی خۆی پڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن، هاوكات باسی له‌وه‌كرد به‌ر له ڕۆنانی پڕۆژه‌كه، ڕێگاكه بۆ هاتوچۆكردن مه‌ترسیدار بووه، كه ئێستا به‌شێوازی سه‌رده‌میانه و سه‌لامه‌ت ڕۆنراوه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزایی ستراتیژی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، پێشتر ڕێگه‌یه‌كی یه‌كسایدی باریكی قه‌ره‌باڵغی پڕ جموجۆڵ بوو و به‌هۆی ته‌سكی و یه‌كسایدی ڕێگه‌كه‌وه، ڕووداوی نه‌خوازراوی هاتوچۆی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه زۆرانێكی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا و كه‌سانێكی كه‌مئه‌ندام و خسته سه‌ر جێگه.
دواجار له په‌رۆشی هاووڵاتیانی، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی ڕێگه‌ی هه‌ولێر – گۆمه‌سپانی ده‌ركرد و له‌و كاته‌وه ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی كراوه و به گشتی، ڕۆژانه دوو هه‌زار كرێكار به به‌رده‌وامی و به شه‌ش سه‌د ئامێری گه‌وره‌ی هه‌ڵكه‌ندن و بارهه‌ڵگر، كار له بنیاتنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كرا.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان كه پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی ستراتیژی و سودی له ژمار نه‌هاتووه، له كۆتایی شه‌قامی كه‌سنه‌زان ده‌ست پێده‌كات و له ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان كۆتایی دێت، كه له‌وێشه‌وه به دووسایدی سماقوڵی ده‌به‌سترێته‌وه، پڕۆژه‌كه به دووسایدێكی پانی سه‌رده‌میانه ده‌كشێ، كه پانی هه‌ر سایدێكی ده مه‌تر و حه‌فتا و پێنج سانتیمه‌تره، تێیدا دوو لاینی ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی و ڕێڕه‌وێكی فریاگوزاری له‌خۆ ده‌گرێت، له ڕۆنانیشیدا ١٠٠% پشت به هێزی كاری ناوخۆیی به‌ستراوه.
له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، چوار پرد و یه‌ك ئه‌نده‌ر پاس و چل ئاوبه‌ری سندوقی قه‌باره درێژ و جۆراوجۆر، له‌گه‌ڵ په‌رژینی خۆپاراستن و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆش هه‌یه، مه‌وداكه‌ی پازده كیلۆمه‌تره و به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی كوالێتی به‌رز ڕۆده‌نرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، له‌لایه‌ن كۆمپانیای هێمن گروپ به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێ كراوه و هاوشێوه‌ی پڕۆژه‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری، ده‌خرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به كرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دووسایدی ڕێگای هه‌ولێر – گۆمه‌سپان، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی گه‌ره و ستراتیژی ڕۆنانی دوو سایدی ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كۆیه، ڕێگه‌كانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر به پارێزگه‌ی سلێمانی و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین، بچێته قۆناغێكی پێشكهتووهوه كه جیا له ئاسانكاری هاتوچۆ، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆش تا ئاستێكی به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه و به‌هۆیه‌وه مه‌ودا و كاتی كه‌متر و گیان و ماڵی هاووڵاتیان پارێزراوتر بێت.

