حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بڕیارەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان دەستپێکردووە. لەو چوارچێوەیەشدا، شارەوانی سیدەکان ئامادەکارییەکانی بۆ دابەشکردنی یەکەم قۆناغی زەوی تەواو کردووە.
عەبدولقادر ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی سیدەکان ڕایگەیاند: “لە سنووری قەزای سیدەکان نزیکەی (2,300) فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە. لە قۆناغی یەکەمدا، 250 پارچە زەوی ئامادەکراوە و بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەش دەکرێت کە زۆرترین خاڵیان هەیە.”
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەپێی سیستەمی خاڵبەندی دەبێت، کە تێیدا ساڵانی خزمەت و باری خێزانی لەبەرچاو دەگیرێت. بڕیار وایە دوای تەواوبوونی قۆناغی یەکەم، قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سیدەکان دەستپێبکات تاوەکو زۆرترین فەرمانبەر لێی سوودمەند بن.

