بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بە بڕی 112 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی 8٪ی داهاتی کارەبا، پڕۆژەیەکی کارەبا لە بازیان جێبەجێ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: پڕۆژەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دوکان جێبەجێ دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 112 ملیۆن و 232 هەزار دینار دابین کراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کرد، لە هەریەک لە گەڕەکەکانی (ئاشتی، ئازادی و گەڕەکی ئەڵڵایی)، گۆڕەری (محاویلە) 250 کەی ڤی ئەیان وەک گۆڕەری یاریدەدەر بۆ دادەنرێت.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، ماوەی دیاریکراو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە 50 ڕۆژە و لەو ماوەیەدا کارەکان کۆتاییان دێت و کێشەی بارزۆری لەسەر گۆڕەرەکانی بازیان چارەسەر دەبێت

