ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026.2.24، بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژماەیەکی تر لە نوێنەرانی حزب و لایەنەكانە سیاسیەکان و کونسڵ و نێردەی وڵاتان، لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، رەوتی حیکمە مەراسمێکی بۆ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی “عەبدولعەزیز ئەلحەكیم” سەرکردەی دیاری عێراق و دۆستی نزیکی گەلی کوردستانی سازکرد.
لە مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر لەوتارێکدا، ڕۆلی “ئەلحەكیم”ی، لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ڕوخانى ڕژێمى بەعس بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەشدا هەمیشە پەیوەندییەكی توندوتۆڵی هەبووە لەگەڵ بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و لە بەرەی داکۆکیکردن بووە لە بەدیھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان.
لەکۆتایشدا، بەربانگی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سازکرا.

