رۆژنامەی ھەولێر

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان بڵاوکردەوە و تێیدا هاوخەوی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر و وەزیری پێشووتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان “ویداد ئەرسەلان”، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان