مستەفا محەمەد مستەفا
هەرچەندە کەم زانراوە دەربارەی ئەم نەخۆشییە بەڵام کاریگەری وێرانکەری هەیە لەسەرمێشک، بەشێوەیەک کەوا کاریگەری دەبێت لەسەریادگای مێشک Memory و جوڵەی چاوەکان لە مرۆڤدا، لە زۆربەی کاتەکاندا ئەم حالەتە بیریان بۆناچێت بۆدەست نیشانکردنی نەخۆشی یە کە، بۆیە وەکو پێویست گرنگی پێ نەدراوە لە نە خۆشخانەکان و فریاکەوتنەکان. ئەم نەخۆشی یە زۆربەخێرای پەرە دەسێنێت لە مرۆڤ، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆکەمی ڤیتامینێکی گرنگ کە هەمیشە لەشی مرۆڤ پێویستی پێدەبێت. کە ئەمیش ڤیتامین B1 نە، ناوە بازرگانی یەکەی ناسراوە بە پایەمین Thiamine
بەپێچەوانەی زۆربەی نەخۆشییە دەمارییە ئالۆزەکان ئەم نەخۆشییە قابیلی چارەسەرکردن و ڕێگری لێ کردنە. بەڵام هەتاکوئێستا دواکەوتن لە دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکە دەبێتە مایەی زیان گەیاندنێکی هەمیشەی بە مێشک و پەکەوتنێکی بەهێز، ئەم پەکەوتنەش دەبێتە مایەی بارگرانی بۆنەخۆشەکە و خێزانی و سێکتەرەکانی تەندروستی. ئەم نەخۆشی یە ناسراوە بە ( ڤێرنێکس ئینسیفالۆپاپی )
نەخۆشی ڤێرنێکس ئینسیفالۆپاپی چیە ؟ Wernicks encephalopathy disease
بیرلە ڤیتامین ب١ بکەرەوە وەکو سویج پلاک بۆ ووزەی بەکارهاتوو لە مێشکدا. بەبێ ڤیتامین ب١ ئەم شوێنانەی مێشک کە ووزەیان زۆرە وەکو کە بەرپرسیارن لە هاوسەنگی لەش و جووڵە و هۆشمەندی . دەست دەکەن بە کوژانەوە، دەبێتە مایەی ئەستوربوون و تێکچوونی خانەکانی مێشک. ئەوەی تێبینی دەکرێت لەنەخۆشی ڤێرنێکس ئینسیفالۆپاپی ئەوەیە کە چارەرسەرلە هەموودەرمانخانەکان و نەخۆشخانەکاندا هەیە و دەست دەکەوێت کە بریتیە لە پێدان وەرگرتنی ژەمێکی تەواوی ڤیتامین ب١Vitamin B1 دواکەوتن لە پێدانی چارەسەری دەبێتە مایەی زیانێکی هەمیشەی لە مێشکدا. بۆیە پێویستە چارەسەری خێرای بۆبکرێت نەخۆشەکە، بە پێدانی ژەمێکی باشی ڤیتامین ب١. چونکە دواکەوتن لە چارەسەردا دەبێتە مایەی تێکچوونی دەمارەخانەکانی مێشک.
ئەو کەسانەی مەترسی یان لێ دەکرێت بە توشبوونی ئەم نەخۆشی یە ؟
هەرچەندە وابڵاوە ئەوکەسانەی کە ئاڵوودەی ماددەی کحولن دەنالێنن بەدەست ئەم کێشەوە، بەڵام لێکۆلینەوە زانستییەکان دەریان خستووە ئەوکەسانەی تووشی بەدخۆراکیش دەبن دەشێت تووشی ئەم نەخۆشییە بن.
ئەوکەسانەی ئەگەری توشبوونیان هەیە ئەمانەن :-
• ئەو کەسانەی نەخۆشی شێرپەنجە یان هەیە کە دەنالێنن بەدەست کەمبوونەوەی کێشی لەش و رشانەوە .
• ئەوکەسانەی نەشتەرگەری بچووک کردنەوەی گەدە ییان بۆدەکرێت. بە مەبەستی ڵاوازبوون و دابەزینی کێشی لەش، ئەم نەشتەرگەرییە دەبێتە مایەی کەمبوونەوەی مژینی ڤیتامینەکان لە کۆئەندامی هەرس .
• ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییە دەروونیەکانی خواردن دەبن بۆ نموونە وەکو Anorexia nervosa
• نەخۆشی درێژخایەنی کرۆنز. کە دەبێتە مایەی بەدخۆراکی بەهۆی کەمبوونەوەی مژینی خۆراکە ماددەکان لە ڵایەن ڕیخۆلەوە.
• لە سەرەتای دووگیانی لە ئافرەتاندا کاتێک ڕشانەوەی زۆر ڕوودەدات لەبەیانیان Hyperemesis gravidarum
نیشانەکانی نەخۆشی ڤێرنێکس ئینسیفالۆپاپی :-
نیشانەکانی ئەم نەخۆشی یە جێگیر نی یە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە. لە راستی دا سێ نیشانەی سەرەکی هەیە کە بریتین لە :-
– جێژبوون Confusion – تێکچوونی هاوسەنگی لەش Poor balance – جووڵەی نارێکی چاوەکان Abnormal eye movements.
ئەم سێ نیشانە بوونیان هەیە لە نزیکەی 20% کەسانی توشبوو بە نەخۆشی ڤیرنێکس ئینسیفالۆپاپی بەڵام نزیکەی %80 کەسانی توشبوو بەم نەخۆشییە ئەم سێ نیشانە یان لێ بەدی ناکرێت. بۆیە دەبێت زۆربە هەشیاری وهەستیاری وخێرای و بە دەست وبرد چارەسەری نەخۆشەکە بکریت کە ئەمیش وەرگرتنی ژەمێکی باشی ڤیتامین ب١ نە Vitamin B1 .
هێلی پێشەوەی چارەسەرکردن لە فریاکەوتنەکان کە دەست پێش خەری دەکات بۆچارەسەری سەرەتایی ئەم نەخۆشییە پێویستە هۆشیارو ئاگاداربن دەربارەی ئەم خالانە :-
• جێژبوونێکی لە ناکاو وتوند ئەوکەسانەی بەدەست بەدخۆراکی یەوە دەنالێنن، یاخود ئاڵوودەی ماددە کحولیەکانن.
• تێکچوونی هاوسەنگی لە ڕۆیشتندا:- کەسەکە بەبێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی کحولی خواردبێ، وەکو کەسێکی مەست و سەرخۆش دەردەکەوێت و لەکاتی دەروات بەرێوە.
• دروستبوونی کێشەی نا ئاسایی لە چاوەکاندا:- وەکو جووڵەی نا ئاسایی و شڵ و خاو بوونی پێلوەکان و نا یەکسانی لە چاوەکاندا.
• بێ هێزیەکی یەجگار زۆر کە پەرە دەسێنێ بۆ گێل بوون یان بێهۆشبوون ( Coma (
توشبووانی نەخۆشی ڤێرنێکس ئینسیفالۆپاپی Wernicks encephalopathy :- کاتێک سەردانی دامەزراوە پزیشکیەکان دەکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، وەک کەسێکی سەرخۆش یان گێژدێنە بەرچاو.
جیاوازی لە نێوان چاکبوونەوەیەکی بە یەیکجاری یاخود پەک وتنێکی هەمیشەی بریتی یە لە چارەسەری خێرا وەرگرتنی Vitamin B1. ئەگەربێت و نەخۆشەکە بەزووترین کات ئەم جۆرە چارەسەرە وەرنەگرێت ئەوا تووشی پەکەوتنێکی هەمیشەی دەبێت.
کاریگەرییە هەمیشەیەکانی کۆرساکۆف سیندرۆم Korsakoff syndrome :-
ئەگەرهاتوو نەخۆشی ڤێرنێکس ئینسیفالۆپاپی بەشێوەیەکی خێرا بە وەرگرتنی ژەمێکی تەواوی ڤیتامین B1 چارەسەرنەکرێت ئەوا ئەگەری پەرەسەندن و توشبوونی بە نەخۆشی دیکەی هەیە وەکو کۆرساکۆف سیندرم Korsakoff syndrome ئەمەش نەخۆشییەکی درێژخایەن و پەک خەرە . لەم کاتەدا نەخۆشەکە ناتوانێت شت لە ناویادگای مێشکی تۆماربێت و بمێنێتەوە، شتی زوو لەبیردەچێتەوە، بەڵام ڕووداوە کۆنەکانی ڕابردووی باشە و لە بیری ناچێتەوە ودەمێنێت.
بۆمەبەستی پرکردنەوەی ئەم بۆشاییەی کە دروست دەبێت لە یادگای مێشک. نەخۆشەکە لەم کاتەدا هەڵدەستێت بە درۆکردن و هەڵ بەستنی قسەی ناراست، چونکە نەخۆشەکە هەردەم لە ڕابردوودا دەژیت ئەمەش شتێکی دڵ شکێنە بۆ خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی، چونکە وادەردەکەوێت ئەوکەسەیان لەدەستیان داوە.
ڕێگری کردن و چارەسەرکردنی خێرای ئەم نەخۆشییە کلیلی چارەسەرکردنە:-
• هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا :- لە باس کردنی نیشانەکانی و هۆکارەکانی ئەم نەخۆشی یە .
• پرۆتۆکۆلەکانی پزیشکی :- لە زۆربەی نەخۆشخانەکاندا پێدانی دەرزی ڤیتامین B1 بۆ ئەوانەی ئەگەری نەخۆشییەکەیان زۆرە لەکاتی داخل بوونیان لە فریاکەوتنی خێراکان بەتایبەتی بێش وەرگرتنی کلوکۆزسەلاین ( مغژی ) کە دەشێت بارودۆخی نەخۆشەکە شلۆقتربکات.
• پاڵ پشتی خۆراکی :- هاندانی ئەو کەسانەی کە ئاڵوودەن بە ماددە کحولیەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڤیتامین B1 (Thiamine ) بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و بەردەوام .
سەرچاوە خۆراکییەکانی ڤیتامین ب١ پایەمین ((Thiamine Vitamin B1:-
سەرچاوە خۆراکییە دانەوێلەکان و ئەوانەی لێی دروست دەکرێت، هەروەها لە جگەرو ماسی وگۆشتی سووروهێلکە وپەتاتە و چەرەزات و گوێز و پاقلەمەنی یەکاندا هەیە.
ڤیتامین B1 ( Thiamine ) لە شێوەی دەرزی و د ڵۆپ و دەنکۆلە حەب هەیە لە دەرمانخانەکاندا.

