سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كرد بەهۆی كۆچی دوایی براكەیەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامە سەرەخۆشییەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردۆتەوە و نووسیویەتی “پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق دەكەم بەهۆی كۆچی دوایی براكەی عەبدولمونعیم عەلاق”.
مەسرور بارزانی هەروەها نووسیویەتی “خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەكەیان ببەخشێت”.

