رۆژنامەی ھەولێر

هەڵكشانی رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران بەزەنگێكی مەترسیدار دادەنرێت

دەشتی ئیسماعیل

 

ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان، ئامارو داتای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك/گه‌رمیانـى بۆ ساڵی ٢٠٢٥بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 61 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان کراون، لە بەرانبەریشدا نزیکەی 16 هەزار خێزان هەڵوەشاونەتەوە، بەروارد بە ساڵی پێشتر، حاڵەتەکانی لێک جیابوونەوە لە هەولێر زیادی کردووە و لە سلێمانییش ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە.

بەپێی ئەو  ئامارە فەرمییانەی لە دادگاکان بلاوکراونەتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ مەترسیدارن،  لە ماوەی یەک ساڵدا 133 هەزار و 936 مامەڵەی جۆراوجۆر  لە دادگاکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک/ گەرمیان) ئەنجام دراون، کە دیارترینیان دۆسییەکانی مارەبڕین و لێکجیابوونەوەن.

بە پێی داتاکانی ئەنجوومەنی دادوەری بێت لە ساڵی ڕابردوو پڕۆسەی هاوسەرگیری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئامارەکان بەم شێوەیەن:

لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان:

ئاماری مارەبڕین:  61 هەزار و 328
تەڵاق و لێک جیابوونەوە: 15 هەزار و 826

ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیری لە پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر:

مارەبڕین لە ساڵی 2024: 17 هەزار و 591
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 19 هەزار و 620
2029 گرێبەست زیادی کردووە

پارێزگای سلێمانی:

مارەبڕین لە ساڵی 2024: 18 هەزار و 522
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 25 هەزار و 687
7116 گرێبەست زیادی کردووە

پارێزگای دهۆک:

مارەبڕین لە ساڵی 2024: 12 هەزار و 199
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 12 هەزار و 955
756 گرێبەست زیادی کردووە

پارێزگای کەرکووک/  گەرمیان:

مارەبڕین لە ساڵی 2024: 2 هەزار و 706
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 3 هەزار و 66
360 گرێبەست زیادی کردووە

ئاماری تەڵاق و لێک جیابوونەوە لە پارێزگاکان:

پارێزگای هەولێر:

لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 3 هەزار و 878
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 7 هەزار و 113
3235 حاڵەت زیادی کردووە

پارێزگای سلێمانی:

لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 5 هەزار و 745
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 5 هەزار و 369
376 حاڵەت کەمی کردووە

پارێزگای دهۆک:

لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 2 هەزار و 33
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 2 هەزار و 354
321 حاڵەت زیادی کردووە

پارێزگای کەرکووک/  گەرمیان:

لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2024: 728
لێک جیابوونەوە لە ساڵی 2025: 990
262 حاڵەت زیادی کردووە

لە کۆتایدا ئاماژە بە ئاماری  (رێپێدان بە ژنهێنانی دووەم) کراوە. لە ساڵی ڕابردوودا 107 کەس ڕێگەیان پێدراوە هاوسەرگیری دووەم بکەن، زۆرترین ڕێپێدانیش لە پارێزگای هەولێر بووە کە 42 حاڵەت بووە، سلێمانی 39 حاڵەت و دهۆک 26 حاڵەت، لە ناوچەی کەرکووک و گەرمیانیش هیچ ڕێپێدانێک بۆ ژنهێنانی دووەم نەبووە.