رۆژنامەی ھەولێر

سامسۆنگ و گووگڵ و هواوی؛ جەنگی سێ‌قۆڵی و کێبڕکێ لەسەر گیرفانی خەڵک

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

ئەمڕۆ جیهانی مۆبایل گۆڕاوە و چیتر مۆبایلی “ڕەق و قەبە” باوی نەماوە. ئێستا سێ زەبەلاحی تەکنەلۆژیا کە سامسۆنگ و گووگڵ و هواوین، کەوتوونەتە کێبڕکێیەکی توندەوە بۆ ئەوەی بزانن کێ دەتوانێت باشترین مۆبایلی “چەماوە” دروست بکات. گەورەترین دەستکەوتی ئەمساڵ ئەوەیە کە چیتر ئەو هێڵە بێزارکەرەی ناوەڕاستی شاشەکە نەماوە؛ واتە کاتێک مۆبایلەکە دەکەیتەوە، وەک پارچە شووشەیەکی ساف و یەکگرتوو دەردەکەوێت و هەست بە چەمانەوەکەی ناکەیت.

سامسۆنگ وەک هەمیشە دەیەوێت بڵێت من پاشای ئەم بوارەم و مۆبایلەکانی زۆر تەنک و شیک کردووەتەوە. لەو لایەشەوە هواوی بە مۆبایلێکی نوێوە هاتووە کە بە سێ لاسار دەچەمێتەوە؛ واتە مۆبایلێک لە گیرفانتە بەڵام کە دەیکەیتەوە دەبێتە تابلێتێکی گەورە! گووگڵیش بە مۆبایلی “پیکسل” دەیەوێت بیسەلمێنێت کە مۆبایلی چەماوە دەتوانێت باشترین کامێرای هەبێت و کارەکانت بە زیرەکی بۆ ڕاپەڕێنێت.
ئێستا کاتێک مۆبایلێکی لەو جۆرە دەخەیتە گیرفانت، وەک ئەوە وایە کۆمپیوتەرێکی بچووکت پێ بێت کە بە ئاسانی دەچەمێتەوە و هەموو کارێکت بۆ دەکات.