زیاتر لە 60 هەزار سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەستنیشان کراوە
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەهۆی پێوەری زیرەک، توانراوە 60 هەزار 682 سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا دەستنیشان بکرێت.
وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە: “پێوەری زیرەکی کارەبا تا ئێستا توانیویەتی (60،682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات”.
وەزارەتی کارەبا سەرپێچییەکانی لەسەر خشتەیەک دیار کردووە و ئاماژەی بەوەداوە “هێڵە سوورەکان ناو و شوێنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لە سەنتەری شاری هەولێر پیشان دەدات و تیمەکانی کارەبا بۆ لابردنی سەرپێچییەکان، راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەکان”.
روونیکردووەتەوە، ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر خزمەتگوزاریی کارەبا لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دەستنیشان کراون، بەمشێوەیە:
هەولێر 15،885 سەرپێچی
سلێمانی 20،676 سەرپێچی
دهۆک 17،553 سەرپێچی
هەڵەبجە 1،849 سەرپێچی
گەرمیان 4،718 سەرپێچی