نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، جەختی لە گرنگیی پاراستنی زمانە جیاوازەکان وەک ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی کوردستان کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند: “لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، شانازی دەکەین کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاته نهتهوهیی و ئایینی و زمان و کولتوورە جیاوازەکانە.”
نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ برهوپێدان و پێشخستنی زمانی دایک بۆ هەموو پێکهاتەکان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کار دەکەن بۆ گەشەپێدانی سەرجەم زمانەکان، لە زمانی کوردییەوە تا زمانەکانی (تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی).
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە “پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.”

