رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: زمان بنەمایەکی سەرەکیی ناسنامەی نەتەوەییە

ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە کوردستانییان پیرۆز بێت. هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.

‏زمان، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکیی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان