وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی بارەگای سەرەكی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)ی كرد و هەردوولا جەختیان لە بەهێزكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كردەوە.
نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم لە ئەمریكا بڵاوی كردەوە: ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەردانی بارەگای سەرەکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)ی لە واشنتۆن کرد.
لەو سەردانەدا وەزیری ناوخۆ چاوی کەوت بە جەیسن کاپلان جێگری بەرپرسی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (FBI).
رێبەر ئەحمەد و جەیسن کاپلان لە دیدارەکەدا جەختیان لە زیاتر بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان لە ڕووی ئاسایش و بەرەوپێشبردنی هەوڵە هاوبەشەکان كردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە نێودەوڵەتییەکان

