
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەفەرمی رێژەی زەكاتی پارە و سەرفیترە و فیدیەی لە هەرێمی كوردستان دیاری كرد.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا سەر بە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رێژەی زەكاتی پارە و سەرفیترە و فیدیە و زێڕ و زیوی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-
زەكاتی پارە: نيسابى زەکاتی پارە بۆ ئەمساڵ بریتییە لە 3 ملیۆن دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو و ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی 2.5 % لێ بدات، واتە لە یەک ملیۆن 25 هەزار دینار، لە یەک دەفتەر دۆلار 250 دۆلار.
سەرفیترە: زەکاتی سەرفیترە بۆ ئەم ساڵ ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە 3 هەزار دیناری عێراقی.
فیدیە: فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەمساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە پارە بوو، بریتییە لە 3 هەزار دیناری عێراقی.
زەكاتی زێڕ: نیسابی زەکاتی زێڕ بریتییە لە 20 مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی واجبە نیو مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر 40 مسقاڵ بوو، یەک مسقاڵ واجبە.
زەكاتی زیو: نیسابی زەکاتی زیو بریتییە لە 140 مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو و ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لە 2.5 % زەکاتی لێ بدات.
خشڵی ئافرەت: نیسابی زەکاتی خشڵی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و بازرگانی یان كڕین و فرۆشتنی پێوە نەکەن بریتییە 200 مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە 2.5 % لێ بدات.

