رۆژنامەی ھەولێر

هاروون ئەحمەد و دۆرین روومێل بە باشترینی بادینان دیاریكران

ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر

لە دهۆک رێوڕەسمی دەستنیشانکردنی باشترین وەرزشوانان ساڵ لەسەر ئاستی دەڤەری بادینان بەڕێوەچوو، کە لقی دهۆکی لێژنەی ئۆڵێمپی کوردستان ساڵانە سەرپەرشتی رێوڕەسمەکە دەکات و ئەمساڵیش لەسەر ئاستی یارییە بەکۆمەڵەکان و یارییە تاکە کەسییەکان باشترین وەرزشوانانی ساڵ لەسەر ئاستی کوڕان و کچان هەڵبژێردران.
لەسەر ئاستی یارییە بەکۆمەڵەکان، هاروون ئەحمەد ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک بە باشترین وەرزشوانی ساڵ لەسەر ئاستی کوڕان دەستنیشانکرا و دۆرین رومێل کچە یاریزانی تیپی بالەی سەنحاریب لەسەر ئاستی بەکۆمەڵ بە باشترین وەرزشوانی ساڵی کچان دیاریکرا، لەسەر ئاستی تاکیش تاریق سەعید بە باشترین راهێنەر و ئەلند عەبدولرەحمان بە باشترین یاریزانی کوڕ هەڵبژێردرا.
لە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەكانی ساڵی 2025، ئایە سەلیم لەسەر ئاستی تاک بە باشترین وەرزشوانی ساڵ هەڵبژێردرا.