رۆژنامەی ھەولێر

پێكهاتەی عێراق بۆ بۆ یاریی پاشكۆی مۆندیای 2026 بڵاو دەبێتەوە

دوای ئەوەی وێنەی بەشێك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراقی بڵاو دەبێتەوە كە سەردانی كونسوڵخانەی ئەمریكایان لە بەغدا كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا بۆ ئەوەی لە ناوەراستی مانگی داهاتوو بۆ یاریی پلەی ئۆفی مۆندیال سەردانی مەكسیك بكەن، گراهام ئارنۆڵد راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق توڕە دەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمریكا بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق دەستپێكردووە، لە لایەكی دیكەیشەوە پێكهاتەی سەرەتایی هەڵبژاردەكە بۆ یاریی پلەی ئۆفی پاشكۆی مۆندیالی 2026 ئاشكرا دەبێت.
لەنێو ئەو شاندەی سەردانی كونسوڵخانەی ئەمریكایان كردووە وێنە و ناوی هەردوو یاریزانی كورد (مستەفا قابیل و ئاكام هاشم)ـی تێدایە لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، محەمەد ساڵح، مستەفا سەعدون، ئەحمەد یەحیا، كەرار نەبیل، ئەحمەد مەكنەزی، زەید ئیسماعیل، محەمەد تائی، محەمەد قاسم، ئەیمەن حوسێن، قوقیە و عەلی یوسف).
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو وێنە و ناسنامەی ئەو یاریزانانە، ئەلێكساندەر گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق توڕەبووە و پەیوەندی عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كردووە، بەڵام درجال رایگەیاندووە ئەو وێنانە لە لایەن كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە بەغدا بڵاوكراونەتەوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە پێكانی مستەفا قابیل لە دوایین یاریی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەرامبەر یانەی زاخۆ ترس و دڵەڕاوكێی خستە دڵی هاندەرانی یانەكە و هەڵبژاردەی عێراقیش، بەوپێیەی مستەفا قابیل یەكێكە لەو یاریزانانەی لە پلانی گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە بۆ بەشداریكردن لە یاریی پلەی ئۆفی مۆندیال.
لە لایەكی دیكەیشەوە، چانسی بانگهێشتكردنی هەردوو یاریزانانی یانەی زاخۆ (ئوسامە رەشید و شێركۆ كەریم) كەمبووەتەوە، بەوپێیەی شێركۆ كەریم تووشی پێكان بووە و تازە گەڕاوەتەوە یاریكردن، جگە لەوەش لە هێڵی ناوەڕاست گراهام ئارنۆڵد زۆرترین بژاردەی هەیە.

بەگوێرەی زانياريیەكانی رۆژنامەی هەولێر، لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یاریی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 كە بڕیارە یارییەكە لە رۆژی 31ـی مانگی داهاتوو لە نێوان عێراق و براوەی یاریی بۆلیڤیا و سۆرینام بەڕێوە بچێت.

گۆڵپارێزان:
جەلال حەسەن، فەهد تاڵب، محەمەد ساڵح

بەرگریكاران:
ئاكام هاشم، میرخاس دۆسكی، رێبین سولاقا، مەناف یونس، مەیسەم جەبار، زەید تەحسین، ئەحمەد یەحیا، حوسێن عەلی، ئەحمەد مەكەنزی و مستەفا سەعدون.

ناوەراستكاران:
ماركۆ فەرەج، كەرار نەبیل، محەمەد تائی، زەید ئیسماعیل، محەمەد قاسم، كیڤن یەعقوب، ئەیمار شێر، ئەمیر عەمار و زیدان ئیقبال، ئیبراهیم باییش، عەلی جاسم، یوسف ئەمین، قوقیە، مونتەزر ماجید و پیتەر گۆرگیس.

هێرشبەران:
مستەفا قابیل، عەلی حەمادی، عەمار موحسین، موهەنەد عەلی، عەلی یوسف و ئەیمەن حوسێن.
مامەیارە ئەحمەد – هەولێر