رۆژنامەی ھەولێر

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو بکوژ ڕادەگەیەنێت

لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانییان دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیر بکەن، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان لە دوو ڕووداوی خوێناویدا هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوونی ورد و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانیانەوە، توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا تاوانی کوشتنیان لە شاری هەولێر و دەوروبەری ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بووە، وردەکاری تاوانەکانیش بەم شێوەیەیە:

1- تۆمەتبار (ش. ص. س): لە ڕێکەوتی 10/2/2026 لە ناحیەی سێبرانی سەر بە قەزای خەبات، هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتی (جابر محسن جوهر).

2- تۆمەتبار (هـ. ع. ح): لە ڕێکەوتی 11/2/2026 هەڵساوە بە کوشتنی هاووڵاتی (محمود ادریس عمر).

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراوە و ئاڕاستەی دادگا کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی