رۆژنامەی ھەولێر

سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی شێخ عەبدولقادر لۆلانی کرد

ڕۆژی یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، سیدار بارزانی ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولقادر حاجی محەمەد لۆلانی کرد.

لەمیانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سیداد بارزانی بەناوی سەرۆک مەسعود بارزانییەوە پرسە و هاوخەمی گەیاندە بنەماڵه و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، هەروەها هیوای خواست خودای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت.