ئەمڕۆ دووشەممە 2/16، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازادی ئایینی بە سەرۆکایەتی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و ئازادیی ئاینییان لە هەرێمی کوردستان نرخاند.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.

