60 کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە

بەیدا خزر، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردن کرایەوە، ژمارەی کاندیدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بۆ 60 کەس بەرزبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی یاسایی پەرلەمان، وردبینی بۆ ناوی کاندیدەکان دەکات و پاشان لیژنەیەکی دیکەی تایبەتمەند پێداچوونەوە بە ناوەکان دەکات، پاشان دەنێردرێنە دەستەی دەسپاکی و لەوێووە بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، هێشتا وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری نەکراوە

ھەواڵی زیاتر