ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كۆتای كریستیانه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دیپلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی جیهان بێوێنه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌ت پێشوازی له شانده‌كانی كوردستان ده‌كرێت ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئیداره‌دانی كوردستان و ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه كه له سێبه‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌مووان وه‌ك یه‌ك ده‌ژین.
سامی ئۆشانه، بۆ وێت سایتی هه‌ولێر گوتی: “ئێستا هه‌ولێر بوه‌ته‌وه ناوه‌ندی گرنگی دیپلۆماسی و سیاسی له ناوچه‌كه هه‌ولێر بریاری گرنگ ده‌دات له‌باره‌ی داهاتووی ناوچه‌كه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی له‌وێوه بریاری چاره‌نووساز ده‌دات بینیمان كه ئه‌گه‌ر رۆلی سه‌رۆك بارزانی نه‌بوایه ئاگری شهر له سوریا په‌ره‌ی ده‌سه‌ند و له عێراقیشدا سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانه، و هیچ بریارێكی گرنگ له‌م كوردستان و عێراقیش به‌بێ سه‌رۆك بارزانی نادرێت ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ئه‌زمونی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی كردنه‌وه هه‌یه كه له قوڵایی بیركردنه‌وه‌یه‌وه باوه‌ری به پێكه‌وه‌ژیان و رێگای ئاشتی هه‌یه ئه‌مه په‌یامێكی گرنگه بۆ جیهان كه ناوچه‌كه پێویستی بهكاریزمای سه‌رۆك بارزانی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان له ئاسایشی میونشن به‌تایبه‌ت پێشوازی شاهانه له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌شداری به‌هێزی سه‌رۆكی حكوومه‌تیش له لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كانی جیهان له دوبه‌ی ده‌رخه‌ری زۆر راستییه كه پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان وای كردووه له ئاستی جیهان پێشوازی فراوانی لێبكرێت و هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانیه‌وه هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه تادێت مه‌ترسی له‌سه‌ر پێكهاته‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت له عێراق و سوریا كه به‌شێكی زۆریان به‌هۆی توندوتیژییه‌وه ناوچه‌كه جێده‌هێڵن.

