ئێوارەی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 15.2.2026 به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆشنبیر‌و نوسه‌ران، لە کتێبخانەی حیدری، ( ماڵی نازەنین حەیدەری ) کۆرێک بۆ هونەرمەندی شێوەکار عزیز پیرداود به‌رێوه‌چوو.
له‌و كۆره‌دا، هونەرمەندی شێوەکار عزیز پیرداود تیشكی خسته سه‌ر ئه‌زموونی كاری هونه‌ری و چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی له‌و ئه‌زموونه .
لە کۆتایدا بروانامەی رێزلێنان لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بەخشرایە هونەرمەند عەزیز پیرداود …
شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند عزیز پیرداود، له ساڵی 1961 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره له موسڵ، خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگای تاییبه‌تی خۆییه‌تی له‌گه‌ڵ زیاتر له 60 پیشانگای هاوبه‌ش و چه‌ندین كتێبی هونه‌ری بڵاوكردۆته‌وه.

