ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتێكی فه‌رمی بۆ به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان و به‌شداربووان ده‌بێت.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كه ساڵانه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌رفه‌تێكه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری و كێشه جیهانییه‌كان و تاوتوێکردنی ڕێگه‌چاره بۆ کێشه و ئاڵۆزییه‌كان.

